هێزه عیراقیه‌كان له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانیش شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر داعش له پێشڕه‌ویدان، له نوێترین هه‌واڵیشدا ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزانه به ته‌واوی ناحیه‌ی بادوشیان له نزیك موسڵ له تیرۆریستانی داعش پاككرده‌وه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: ئه‌مڕۆ هێزه عیراقیه‌كان پاش شه‌ڕو پێكادانی توند، ناحیه‌ی بادوشیان له نزیك موسڵ له تیرۆریستانی داعش پاككرده‌وه‌و گوندی ته‌ل ره‌یس و كه‌ناری ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلهشیان ئازادكرد.
هاوكات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی ڕایانگه‌یاند، په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بادوش تێكشكاندوه‌و زیانی زۆری مادیی و گیانیان لێداون.
له ناوه‌ندی موسڵیش هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی پردی كۆنیان به‌ته‌واوه‌تیی كۆنترڵكرد كه به‌ری ڕاست و چه‌پی شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش ڕایگه‌یاند، هه‌واڵگریی عیراق به وردیی چاودێریی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی سه‌رۆكی گروپی تیرۆریستیی داعش ده‌كات.
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچیش ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ری ڕاستی موسڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ, نزیكه‌ی 100 هه‌زار هاوڵاتی له ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌بوون.





.............